top logo hitex

لەگەڵ ئێمە بەشداربە
ئێستا خۆت تۆماربکە لە هایتێکس ئەکادیمی

هایتێکس ئەکادیمی

ئەکادیمیای هایتێکس ناوەندێکی ناوازەی پەروەردەییە ، کە ئامانجی چاندنی کارامەیی کارپێکراو و پیشەییە لە عێراق – کوردستانی و گەنجانی عێراق ، لە ڕێگەی پێشکەشکردنی چەندین کۆڕس لە بوارەکانی وەک تەکنەلۆژیای زانیاری، ڕۆبۆتیک، سیستەمی زانیاری ئامێرەکان ، نێتوڕک ، ئاسایشی ئەلیکترۆنی و بازرگانی ئەلیکترۆنی ، وەهەروەها پێشکەشکردنی کۆڕسی بازرگانی بۆ باشترکردنی لێهاتووییەکانی گەنجان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بازاڕ وەک کارامەیی مارکێتینگی دیجیتاڵی، کارامەیی شیکاری و لێهاتوویی پەیوەندیکردندا.

١کۆڕسە ئەکادیمیەکان

ئەمانەی خوارەوە کۆڕسە سەرەکییەکانی ئەکادیمیای هایتێکسن کە پێشکەش بە بەشداربووانی پرۆگرامەکە دەکرێت، سەرجەم کۆرسەکان بە شێوەیەکی فیزیکی بە ئامادەبوون لە نێو زانکۆکانی عێراق-کوردستان و عێراقدا پێشکەش دەکرێن:

  • - بنەڕەتی پەرەپێدانی وێب بەشی پێشەوە (Front End) وبەشی پشتەوە (Back End)
  • - دیزاینکردنی ڕووکاری بەکارهێنەر و ئەزموونی بەکارهێنەر (UX/UI).
  • - لێهاتووی بەڕێوەبردنی بەرهەمی نەرمەکااڵ. (Software Management).
  • - لێهاتووی بەبازاڕکردنی دیجیتاڵی. (Digital marketing).
  • - بەرهەم هێنانی ڤیدیۆی (Production)

بەشداری ئەکادیمیا بکە

پێشانگای هایتێکس گەورەترین پێشانگای سااڵنەی تەکنەلۆژیایە لە عێراق بۆ باشترین کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان. هایتێکس کەشێک دابین دەکات کە پێشەنگانی بواری پیشەسازی تێیدا کۆدەبنەوە بۆ پێشکەشکردنی نوێترین داهێنانەکانیان، بەشداریکردن لە مشتومڕێکی زیندوو لەسەر پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، وگەشەی تەکنەلۆجی و دیاریکردنی ڕێگای نوێ بۆ گەشەکردن.

خۆت تۆمار بکە گەر

  • خوازی ئەوەی گەشەبکەیت لە بواری تەکنەلۆجیا وەک ئامانج و خولیا وایە بۆت.
  • هەوڵەدەیت بەدواداچوون بۆ نوێکارییەکانی تەکنەلۆژیا بکەیت.
  • ئەتەوێ بەژداربیت لە گفتوگۆی تەکنەلۆجی و لێوەی سوودمەند.
  • تەمەنت بەلایەنی کەمەوە ١٨ ساڵ بێت.
  • خوێندکاری زانکۆیت.

ئەوەی ئێمە پێشکەشی دەکەین

  • ژینگەیەکی نایابی وانەوتنەوە.
  • ڕاهێنان و بیمە و ژەمەکان.
  • بەشداربوون لە هایتێکس ٢٠٢٤.
  • تیشێرت و ئامێرەکانی هایتێکس.
  • بڕوانامەی بەژداریکردن.

خۆت تۆمار بکە لە هایتێکس ئەکادیمی