ئەپەکەمان دابەزێنە.
Hitex Robot

ئەپلیکەیشنی هایتێکس

ئەزموونی باشترین بەشەکانی هایتێکس بکە!!

top logo hitex

دەربارەی ئەستێرەکانی داهاتوو

هایتێکس 2024، بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای ڕوانگە، بووە پاڵپشتێکی گرنگ بۆ خاوەنکارەکان تا هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێن، بێ گوێدانە قۆناغی گەشەی پڕۆژەکانیان.

ئەستێرەکانی داهاتووی هایتێکس

دەستپێشخەریی "ئەستێرەکانی داهاتوو"ـی هایتێکس تیشک دەخاتە سەر نەوەی نوێی داهێنەران و خاوەنکاران، ئەمەش لە ڕێگەی دابینکردنی سەکۆیەک بۆ نمایشکردنی بیرۆکە و چارەسەرە نوێیەکانیان. ئەم دەستپێشخەرییە، کە بە پاڵپشتیی دەزگای ڕوانگە و ڕێکخراوی ئایدیاس بیۆند بۆردەرس (IBB) خرایە گەڕ، توانای ستارتئەپە تەکنەلۆژییەکان بەهێزتر دەکات، لەڕێگەی بەستنەوەیان بە وەبەرهێنەران، ڕاوێژکاران و شارەزایانی بوارەکەوە.

هونەری داووی گۆنا

گۆنا عوسمان

ئاسان ژیان

ئالان محیەددین

پسۆلا

شوان سەروان

ئەستێرەکانی داهاتووی هایتێکسی 2024

لە ماوەی ڕۆژانی هایتێکسدا ٣٠ پڕۆژە هەڵبژێردران، و ڕێگە بە خاوەنکارەکان درا داهێنانەکانیان لەگەڵ خەڵک و کۆمپانیاکان هاوبەش بکەن بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بکەن بۆ دەستپێکردن و پەرەپێدانی پڕۆژە و تواناکانیان. ٨ لە پڕۆژە بەشداربووەکان بە پێی لیژنە بەئەزموونەکان هەڵبژێردران و خەڵات کران.