ئەپەکەمان دابەزێنە.
Hitex Robot

ئەپلیکەیشنی هایتێکس

ئەزموونی باشترین بەشەکانی هایتێکس بکە!!

top logo hitex

سیاسەتی پاراستنی نهێنی

Last Updated: JUNE 22, 2024
هایتێکس گرنگییەکی زۆر بە تایبەتمەندی بەکارهێنەرەکانی دەدات و پابەندە بە پاراستنی زانیارییە کەسیی و نهێنییەکانیان. لە سیاسەتی نهینی پاریزی، ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن زانیارییەکانتان کۆدەکەینەوە، بەکاریان دەهێنین، ئاشکرایان دەکەین و دەیپارێزین کاتێک ئەلیکەیشنی HITEX بەکاردەهێنیت. بە بەکارهێنانی ئەپەکە، بە بەکارهێنانی ئەپەکە ئەوە ئێوە خوێندنەوە و تێگەیشتنتان و ڕەزامەندیتان لەسەر سیاسەتی پاراستنی نهێنی ئەپەکە پشت ڕاست دەکەنەوە.

ئەو زانیاریانەی کە کۆیان دەکەینەوە

  1. زانیاری کەسی:

    کاتێک ناوتان تۆمار دەکەن بۆ مەبەستی دروستکردنی ئەژمێر، دەکرێت ئێمە زانیاری کەسیی و تایبەت کۆبکەینەوە بۆ ناسینەوەتان، وەک ناو، ناونیشانی ئیمەیڵ، ژمارەی تەلەفۆن و هەر زانیارییەکی تر کە جەنابتان پێشکەشی دەکەن.
  2. داتاکانی بەکارهێنان:

    دەکرێت زانیاری دەربارەی چۆنێتی بەکارهێنانی ئەپەکەت کۆبکەینەوە، وەک ئەو خزمەتگوزاریانەی کە بەکاریان دەهێنیت، ئەو پەیجانەی کە سەردانیان دەکەیت، کات و ڕێککەوتی سەردانەکانت و ئامارەکانی تری بەکارهێنان.
  3. زانیاری ئامێری بەکارهێنەر:

    دەکرێت زانیاری دەربارەی ئەو ئامێرە کۆبکەینەوە کە ئەپەکەی لەناو بەکاردەهێنیت یان دەیکەیتەوە، لەوانەش ناونیشانی IP ئامێرەکە، سیستەمی کارپێکردن، جۆری وێبگەڕ و ناسێنەرە تایبەتەکانی ئامێرەکەتان.
  4. زانیاری ناوچەیی:

    بە ڕێگە پیدانی ئێوە، ڕەنگە ئێمە زانیاری دەربارەی شوێنەکەت کۆبکەینەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە ناوچەکەت.

چۆن زانیارییەکانتان بەکاردەهێنین

  1. باشترکردن و پەرەپێدانی ئەپەکە: ئێمە زانیارییەکانتان بەکاردەهێنین بۆ کارپێکردن و پاراستن و باشترکردنی ئەپەکە و خزمەتگوزارییەکانمان.
  2. بۆ مەبەستی پەیوەندی کردن: دەکرێت زانیارییەکانتان بەکاربهێنین بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵتان سەبارەت بە ئەژمێرەکانتان، وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان یان پێشکەشکردنی پشت ڕاستکردنەوەی تەکنیکی و ناردنی نوێکاری و بابەتە ڕێکلامییەکان.
  3. بۆ تایبەتکردن و باشکردنی ئەزموونی بەکارهێنان: دەکرێت زانیارییەکانتان بەکاربهێنین بۆ تایبەتکردنی ئەزموونی بەکارهێنانتان، ئەمەش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ناوەڕۆک و پێشنیارە تایبەتمەندەکان دەربارەی هەر بەکارهێنەرێک.

چۆن زانیارییەکانتان هاوبەش دەکەین

  1. پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری:

    دەکرێت ئێمە زانیارییەکانتان لەگەڵ پێشکەشکەرانی خزمەتگوزاری لایەنی سێیەمدا هاوبەش بکەین کە خزمەتگوزارییەکان سەربە ئەپەکە بەناوی ئێمەوە ئەنجام دەدەن، وەکو شیکاری داتا، پرۆسێسی پارەدان و خزمەتگوزاری کڕیار و هتد...
  2. مەرجە یاساییەکان

    ڕەنگە ئێمە زانیارییەکانتان ئاشکرا بکەین ئەگەر بەپێی یاسا یان لە داواکارییە ڕەواکانی دەسەڵاتە گشتییەکاندا داوامان لێبکرێت.
  3. گواستنەوەی بەڕێوبەرایەتی:

    لە ئەگەری یەکگرتن لەگەڵ کۆمپانیایەکی تر، یان فرۆشتنی بەشێک یان سەرجەم موڵکەکانمان، دەکرێت زانیارییەکانتان بگوازرێنەوە بۆ لایەنەی کە مافی خاوەندارێتی و بەڕێوبردن بەدەست دەهێنێت.

ئاسایشی داتا

ئێمە ڕێوشوێنی توند و گونجاو جێبەجێ دەکەین بۆ پاراستنی ئاسایش و زانیارییەکانتان لە کەسانی تر، بەکارهێنەری تر، یان هەر چالاکییەکی ڕێگە پێنەدراو. بەڵام هیچ بەرنامەیەکی ئینتەرنێتی یان مۆبایل ناتوانێت بە تەواوی پارێزراو بێت و ئێمە ناتوانین گەرەنتی ئاسایشی ڕەها و نەشکاوی زانیارییەکانتان بکەین.


ماف و بژاردەکان

  1. دەستڕاگەیشتن و نوێکردنەوە:

    : مافی دەستگەیشتن و نوێکردنەوەی زانیارییە تایبەت و کەسییەکانتان هەیە ئەمەش دەتوانن ڕێکبخەن لە ڕیگەی چوونە ناو بۆ ڕێکخستنەکانی ئەژمێر.
  2. وازهێنان:

    دەتوانن کۆتایی بە وەرگرتنی بابەتە ڕێکلامییەکان بهێنن، ئەمەش لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی هەڵوەشاندنەوەی بەشداریکردن لەو پەیوەندیانەی کە بابەتە ڕێکلامییەکانیانتان بۆ دەهات یان بە پەیوەندیکردنی ڕاستەوخۆ بە ئێمەوە.
  3. ئاڵوگۆڕی زانیاری کەسی:

    بەو پێیەی تایبەتمەندی سکانکردنی بارکود لە ئەپەکەدا هەیە، کۆمپانیاکان دەتوانن داوای سکانکردنی بارکۆدەکەتان بکەن بۆ بەدەستهێنانی زانیاری کەسییتان، بژاردەی هاوبەشکردنی ئەو زانیارییانە لە دەستی ئێوە دایە.
  4. زانیاری ناوچەیی:

    دەتوانن ڕێگری لە ئەپەکە بکەن لە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی شوێن و ناوجەتان، ئەوەش لە ڕێکخستەکان دەکرێت.

پاراستنی نهێنی منداڵان

منداڵی خوار تەمەن 14 ساڵ مافی ئەوەیان نییە ئەم ئەپە بەکاربهێنن و ڕێگەیان پێنەدراوە، ئێمە ئەو زانیاریانە کۆناکەینەوە کە تەمەنی تۆمارکراو لە 14 ساڵ کەمتر بێت، ئەگەر ئاگادار بووین کە زانیاری کەسیمان لە منداڵێکی خوار تەمەنی 14 ساڵ کۆکردۆتەوە، ئەوە یەکەوسەر کاردەکەین بۆ سڕینەوەی ئەو جۆرە زانیاریانە.


گۆڕانکاری لەم سیاسەتەی پاراستنی نهێنی

لەوانەیە جارجارە ئەم سیاسەتەی نهێنی پارێزییە نوێ بکەینەوە. ئەگەر گۆڕانکاریمان کرد، ئەوە ڕێککەوتی کۆتا وەشان لە سەرووی لاپەڕەکە ئاماژەی پێدەدەین. و لە هەندێک حاڵەتدا، لەوانەیە ئاگادارییەکی ڕوونترتان پێ بدەین (وەک زیادکردنی بەیاننامەیەک بۆ لاپەڕەی سەرەکی ئەپەکەمان یان ناردنی ئاگادارکردنەوەیەک) . بەردەوامبوونی بەکارهێنانی ئەپەکە دوای هەر نوێکردنەوەیەکی لەو جۆرە ئاماژەیە بۆ ڕازیبوونت بە سیاسەتی نوێی پاراستنی نهێنی.کۆمپانیاکانی بەشداربوو دەتوانن داتا و زانیاری سەردانکەران لە بارکۆدەکانیان سکان بکەن، ئەمەش تەنها بە ڕەزامەندی سەردانکەر، کۆمپانیا دەتوانێت بارکۆدی کۆمپانیایەکی دیکە سکان بکات.


پەیوەندیمان پێوە بکەن

ئەگەر هەر پرسیارێکتان هەیە سەبارەت بە سیاسەتی HITEX بۆ پاراستنی نهێنی، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی:
ئیمەیڵ: [email protected]
تەلەفۆن: +964 750 012 5000

بە بەکارهێنانی ئەپی HITEX، ئێوە پشت ڕاستی دەکەنەوە کە مەرجەکانی سیاسەتی HITEX بۆ پاراستنی نهێنیتان خوێندووەتەوە، تێگەیشتوونە و ڕەزامەندن لەسەر پابەندبوون بە سەرجەم خاڵەکان.