top logo hitex

بەرنامەی وتاردەرانی کۆنفرانسی HITEX

ئەم فۆڕمە بۆ پێشنیارکردنی خۆت یان کەسێک کە دەیناسیت لەنێو پانێڵستەکان یان بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسی هایتێکس ٢٠٢٣ دروستکراوە:

HITEX گەورەترین پێشانگای ساڵانەی تەکنەلۆژیایە لە عێراق بۆ بزنسە تەکنەلۆژییە سەرەکییەکان. هایتێکس شوێنێک دابین دەکات کە سەرکردەکانی پیشەسازی تێیدا کۆدەبنەوە بۆ پێشکەشکردنی نوێترین داهێنانەکانیان، بەشداریکردن لە مشتومڕێکی زیندوو لەسەر پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، و دیاریکردنی ڕێگای نوێ بۆ گەشەکردن. لە میانی کۆنفرانسی هایتێکسدا کۆمەڵێک پانێڵ و وتار دەبێت کە تیایدا پسپۆڕانی بوارە جیاوازەکان بیرۆکەکانیان لەسەر قۆناغی کۆنفرانس ئاڵوگۆڕ دەکەن و بەشداربووان چانسی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان بەدەست دەهێنن.

بابەتەکانی کۆنفرانس

  • خزمەتگوزاری بانکی لە سەردەمی دیجیتاڵیدا.
  • وزەی بەردەوام: ڕۆڵی وزەی بەردەوام لە گۆڕانی ئابووری عێراقدا
  • زیرەکیی دەستکرد (AI) لە نێوان هەڕەشە و دەرفەتێکدا
  • گواستنەوە لە سیستەمی تەقلیدییەوە بۆ ستراتیژییەکانی دیجیتاڵی یەکەم: تێڕوانینەکان لەسەر هاندانی گۆڕانکاری
  • لە بیرۆکەوە بۆ وەبەرهێنان: گەشتی خاوەنکارانی تەکنەلۆژی لە عێراق
  • ئاسایشی ئەلیکترۆنی: پایەی متمانەی دیجیتاڵی و خۆڕاگری
  • مافی کۆپیکردن لە جیهانی دیجیتاڵیدا: ئاستەنگیەکان و چارەسەرەکان بۆ کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان

داواکاری پێشکەش بکە بۆ ئەوەی قسەکەر بیت

زمانەکان