top logo hitex

کۆنفرانسی هایتێکس

کارنامەی کۆنفرانس

کۆنفرانسی هایتێکس ٢٠٢٣ قۆناغێکی بانگهێشتکەر بۆ زۆرێک لە پسپۆڕان و پیشەگەرەکان بۆ هاوبەشکردنی زانیارییەکانیان و گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوتی تەکنەلۆژیا لە سەرانسەری جیهان لەگەڵ شارەزایانی تەکنەلۆژیا و ئامادەبووان کە ئارەزووی ڕەوتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی پێشکەوتن و داهێنانی تەکنەلۆژیا دەکەن. ئێستا دەتوانیت بەشێک بیت لەو شۆڕشە تەکنەلۆژییەی کە کۆنفرانسی هایتێکس ٢٠٢٣ سەرکردایەتی دەکات و ببیتە یەکێک لە پانێڵستەکانی هایتێکس ٢٠٢٣.

7:00AM - 9:00AM

کردنەوەی HITEX

ئاهەنگی کردنەوەی HITEX ئیڤێنتێکی بەرچاوە کە سەرەتای سەردەمێکی نوێیە. لـە پـاڵ بەشدابووەکان کە داهێنانەکانی خۆیان پیشـانی خەڵـک دەدا، هایتێکـس چەندین کۆنفرانـس و سـیمیناری پێشـکەش بـە میوانـەکان کـرد بـۆ ئـەوەی زانیـاری وەرگـرن دەربـارەی نوێترین پێشـکەوتنە تەکنەلۆژییـەکان لـە عێـراق و تـەواوی جیهـان.

11:00AM - 1:00PM

خزمەتگوزاری بانکی لە سەردەمی دیجیتاڵیدا.

هەرچەندە عێراق ئەنجامی خوازراوی لە دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری دارایی بەدەستهێناوە، بەڵام بێمتمانەیی لەلایەن هاووڵاتیانی عێراقی لە بەکارهێنانی خزمەتگوزاری دارایی زیرەکدا هەیە و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ئاگایی لە بوونیان و پڕۆسەی بەکارهێنانیان. چۆن بتوانین متمانە و هۆشیاری لە بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزاریانە بە شێوەیەکی کاریگەرتر و کاراتر زیاد بکەین؟ چ پرۆسەیەک پێویستە؟ ئەنجامی گۆڕینی پارەی کاش لەگەڵ پارەی نەختینەیی چییە؟ ئایا بۆ هاوڵاتیانی عێراق کارا دەبێت؟ لەم پانێڵەدا شارەزایانی بانکی لە بانکی ناوەندی عێراق و بانکی بازرگانی هەرێمی (لە کاندیدەکانی بانکی نێودەوڵەتی) بانگهێشت دەکەین بۆ قسەکردن لەسەر باشترین پراکتیزەکان بۆ زیادکردنی هۆشیاری و متمانە بە خزمەتگوزارییە داراییەکانی عێراق.