بەخێربێن بۆ ناو ئەپی HITEX! ئەم مەرج و یاسایانە بریتین لە ڕێنمایی و ڕێساکانی بەکارهێنانی ئەپی HITEX لەسەر ئامێرە زیرەکەکان، کە لەلایەن کۆمپانیای HITEX Inc دابینکراوە. بە دابەزاندن یان بەکارهێنانی ئەپەکە، ئێوە پابەندبوون ڕەزامەندی دەردەبڕن لەسەر جێبەجێکردنی بەم مەرجانە. ئەگەر بەم مەرجانە ڕازی نەبوون، تکایە ئەپەکە بەکارمەهێنن.
بەکارهێنانی ئەپەکە
مەرجی تەمەن:
پێویستە لانیکەم تەمەنتان 14 ساڵ بێت بۆ بەکارهێنانی ئەپەکە، کەسانی خوار تەمەن 14 ساڵ مافی دابەزاندن و بەکارهێنانی ئەم ئەپەیان نییە، بە حوکمی ئەوەی تەمەنیان خوار تەمەنی ڕێگە پێدراوە بۆ بەکارهێنان. بە بەکارهێنانی ئەپەکە جەنابتان پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئەم مەرجەتان جێبەجێکردووە.دروستکردنی ئەژمێر:
بۆ بەدەستهێنانی زۆربەی تایبەتمەندییەکانی ئەپەکە، دەکرێت پێویست بێت ئەژمێرێک لەناو ئەپەکە دروستبکەن. بۆ ئەوەش ئێوە پابەندن پێشکەشکردنی زانیاری ورد و ڕاست و دروست و هەنووکەیی بۆ مەبەستی تۆمارکردنی ئەژمێرەکە و هەروەها نوێ کردنەوەی ئەم زانیاریانە بۆ ئەوەی کارا و ڕەوا بمێننەوە. ئێوە بەرپرسیارن لە پاراستنی زانیارییەکانی تایبەت بە چوونەژوورەوە بۆ ناو ئەژمێرەکەتان (ژمارەی نهێنی و زانیارییە تایبەتەکانی تر)، دەرئەنجام ئێوە بەرپرسیار دەبن لەسەر هەر چالاکیەک یان کردارێک کە لە ژێر ئەژمێرەکەتان ڕووبدات.مۆڵەت:
بەپێی ڕازی بوون و پابەندبوونتان بەم مەرجانە، ئێمە مۆڵەتێکی سنوردارتان پێ دەدەین کە دەکرێت تەنها لە ناو ئامێری مۆبایلی تایبەت بە خۆتان ئەپەکە بەکاربهێنیت، ئەم مۆڵەتەش مۆڵەتێکی تایبەتنەکراوە و ناکرێت بگوازرێتەوە یان مۆڵەتێکی لاوەکی بۆ دروست بێت.
چالاکییە قەدەغەکراوەکان: ئێوە ڕازین و بەڵێن دەدەن لە ئەنجام نەدانی (نەکردنی) ئەم خاڵانەی خوارەوە:
بەکارهێنانی ئەپەکە بۆ هەر مەبەستێکی نایاسایی یان پێشێلکردنی هەر یاسایەکی ناوخۆیی، هەرێمی، دەوڵەتی، یان نێودەوڵەتی. بەشداری کردن لە هەر ڕەفتارێک کە ببێتە ڕێگرێک لە بەکارهێنەرێکی تر کە ئەپەکە بەکاربهێنێت یان ببێتە هۆکاری تێکدانی ئەزموونی بەکارهێنەرێکی تر لە ئەپەکە. بەکارهێنانی ئەپەکە بە هەر شێوەیەک کە ببێتە هۆی تێکچوونی یان لە کارکەوتنی، یان هەر زیانێکی ماددی و مەعنەوی بگەیەنێت، یان ببێتە هۆکاری دروستبوونی هەر جۆرە کێشەیەک. بڵاوکردنەوە، پۆستکردن، یان گواستنەوەی هەر ناوەڕۆکێکی نایاسایی، نا ئەخلاقی، نەنگی، یان هەربابەتێک کاریگەرییەکی نەرێنی هەبێت. هەوڵدان بۆ چوونە ناو ئەپەکە بە ڕێگەیەکی نا یاسایی و چاودێری نەکراو و چوونە ناو ئەژمێری بەکارهێنەرەکانی تر یان سیستەمی کۆمپیوتەر یان تۆڕەکانی پەیوەست بە ئەپەکە لە ڕێگەی هاککردن، دەرهێنانی نایاسایی وشەی نهێنی، یان هەر ڕێگەیەکی تر.
مافی خاوەندارێتی
خاوەندارێتی:
مافی کۆپیکردنی وێنە و گرافیک و بابەتەکان و لۆگۆ و ناوەڕۆکەکان و زانیارییەکانی ناو ئەم ئەپە پارێزراوە بەشێوەیەکی یاسایی. هەموو مافەکان لە لایەن کۆمپانیای HITEX Inc و/یان لایەنە مۆڵەت پێدەرەکان خاوەندارییەتی دەکرێن و بەڕێوەدەبرێن.سنوردارکراوەکان:
هەموارکردنەوەی هەر کام لە ناوەرۆکەکانی ئەم ئەپە بە توندی قەدەغەیە و دەبێتە پێشێلکردنی یاساکانی بەکارهێنان، هەروەها کۆپی کردن و دەستکاری کردن و فرۆشتنی ناوەڕۆک یان بابەتەکانی ناو ئەپەکە بەبێ بوونی مۆڵەت یان نوسراوێکی پشتڕاست کراو لەلایەن دەسەڵاتە ڕێگە پیدراوەکان، قەدەغەیە و دەبێتە پێشێلکردنی یاساکانی بەکارهێنان.
سیاسەتی پاراستنی نهێنی
کۆکردنەوەی زانیاری:
کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیارییە کەسیی و تایبەتەکانی ئێوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی نهێنیمان بەڕێوەدەچێت. بە بەکارهێنانی ئەپەکە، ڕەزامەندی دەدەن لەسەر کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیارییەکانتان بەو شێوازەی لە سیاسەتی نهێنی پارێزیدا هاتووە.
هەڵوەشاندنەوەی بەکارهێنان
هەڵوەشاندنەوەی بەکارهێنان لەلایەن بەکارهێنەرەوە:
کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیارییە کەسیی و تایبەتەکانی ئێوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی نهێنیمان بەڕێوەدەچێت. بە بەکارهێنانی ئەپەکە، ڕەزامەندی دەدەن لەسەر کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیارییەکانتان بەو شێوازەی لە سیاسەتی نهێنی پارێزیدا هاتووە.هەڵوەشاندنەوەی بەکارهێنان لەلایەن ئەپەکەوە:
کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیارییە کەسیی و تایبەتەکانی ئێوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی نهێنیمان بەڕێوەدەچێت. بە بەکارهێنانی ئەپەکە، ڕەزامەندی دەدەن لەسەر کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیارییەکانتان بەو شێوازەی لە سیاسەتی نهێنی پارێزیدا هاتووە.
سنووردارکردنی یان ڕەتکردنەوەی بەرپرسیارێتی
ڕەتکردنەوەی بەرپرسیاریەتی گەرەنتی:
ئەپەکە بەو شێوازەی کە بەردەستە داندراوە و ئێمە هیچ گەرەنتییەک نادەین لە تەواوەتی و بێ کێشەیی لایەنەکانی ئەپەکە.سنووردارکردنی بەرپرسیارێتی:
تا ئەو ڕادەیەی کە یاسای کارپێکراو ڕێگەی پێداوە، کۆمپانیای HITEX Inc. بەرپرسیار نابێت لە هەر زیانێکی ناڕاستەوخۆ، ڕووداوی، کەسیی، مادی، یان هەر زیانێکی تر، جا ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ڕوویاندابێت، یان لەدەستدانی داتا، کێشەی بەکارهێنان، نیازپاکی، یان زیانەکانی تری نامەعنەوی، کە لە ئەنجامی:- بەکارهێنان یان نەتوانینی بەکارهێنانی ئەپەکە لەلایەن ئێوەوە.
- هەر دەستڕاگەیشتنێکی بێ مۆڵەت بۆ ناو ئەپەکە یان بۆ ناو سیستەمەکانی تر و/یان هەر شوێنێک کە زانیاری تایبەت و کەسیی بەکارهێنەرانی تێدا هەڵگیراوە.
- هەر پچڕانێک یان وەستاندنی گواستنەوە لە ئەپەکەوە یان بۆ ناو ئەپەکە.
یاسای بەکار (کارپێکراو)
ئەم مەرجانە بەپێی یاساکانی ئەو دەسەڵاتەی کە بارەگای سەرەکی HITEX Inc تێیدایە بەڕێوەدەبرێن و لێکدەدرێنەوە، بەبێ ڕەچاوکردنی بنەماکانی ناکۆکی یاسایی.
گۆڕانکاری لە مەرجەکاندا
لەوانەیە جارجارە ئەم مەرجانە نوێ بکەینەوە. ئەگەر گۆڕانکاریمان کرد، ئەوە ڕێککەوتی کۆتا وەشان لە سەرووی لاپەڕەکە ئاماژەی پێدەدەین. و لە هەندێک حاڵەتدا، لەوانەیە ئاگادارییەکی ڕوونترتان پێ بدەین (وەک زیادکردنی بەیاننامەیەک بۆ ماڵپەڕی سەرەکی ئەپەکەمان یان ناردنی ئاگادارکردنەوەیەک) . بەردەوامبوونی بەکارهێنانی ئەپەکە دوای هەر نوێکردنەوەیەکی لەو جۆرە ئاماژەیە بۆ ڕازیبوونت بەم مەرجە.
پەیوەندیمان پێوە بکەن
ئەگەر هەر پرسیارێکتان هەیە سەبارەت بە سیاسەتی HITEX بۆ پاراستنی نهێنی، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی:
ئیمەیڵ: [email protected]
تەلەفۆن: +964 750 101 6655
بە بەکارهێنانی ئەپی HITEX، ئێوە پشت ڕاستی دەکەنەوە کە مەرج و یاساکانی بەکارهێنانتان خوێندووەتەوە، تێگەیشتوونە و ڕەزامەندن لەسەر پابەندبوون بە سەرجەم خاڵەکان.