سەردانیکەر
کۆمپانیاکان
وڵات
رۆژ
لە هایتێکس 2022، ئاشنا بن لەگەڵ باشترین بزنسی تەکنەلۆژی ناوچەکە و نوێترین داهێنانەکانیان، بەشداری بکەن لە باشترین بۆنەی نێتوۆرکی بیرۆکەکانی بزنس لەسەر چەند پلاتفۆرمێکی جیاواز.
دەربارەسەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
تەکنەلۆژیا یارمەتیدەرمانە بۆ کەم کردنەوەی گەندەڵی و بەرەوپێشبردنی ڕۆتینی مامەڵەی هاوڵاتیان
جێگری سەرۆک وەزیران
ئەزموونی جیهان تێیگەیاندووین کە سەردەمی نوسراو و لیست و قەڵەم و وەرەقە بۆ حوکومڕانی و بزنس بەسەرچووە
کونسوڵی سعودی
لە کۆتاییدا ئێمە لێرەین تاوەکو یارمەتی کوردستان بدەین و وەک هاوبەشێک سەیری بکەین و کەرتی تەکنەلۆژیا ببوژێنینەوە
پارێزگاری هەولێر
بوونی ئیڤێنتی لەم شێوەیە دەرفەتێکی باش دەڕەخسێنێ بە گەنجانی بەهرەدار، بۆ ئەوەی زیاتر بێنە پێشەوە و تەکنەلۆژیا ببەنە قۆناغێکی باشتر
پارێزگاری سلێیمانی
تەکنەلۆژیا ڕۆڵی هەیە لە کەم کردنەوەی گەندەڵی لە دام و دەزگاکانی حکومەت
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
هایتێکس و ئەم جۆرە پێشانگایانە دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگیان هەبێت لە هۆشیار کردنەوەی خەڵک
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
تەکنەلۆژیا هەلی کار زیاد دەکات، ڕێگایەکی نوێ و سەرەکییە بۆ دوزینەوەی هەلی کار
دامەزرێنەری کۆڕێک تیلیکۆم
ئەم جۆرە ئیڤێنتانە پێویستە گرینگی زیاتری پێ بدرێت وە جیاوازییەکی زۆری نییە لەگەڵ ئیڤێنتە جیهانییەکان
سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر
ئەم جۆرە پێشانگایانە باشن و ئێمە سوودێکی باش لە کۆمپانیا تەکنەلۆژیەکان وەردەگرین لەم بوارە و دەتوانین لە ڕێگەیەوە پەیامی خۆمان باشتر بگەیەنین و خۆمان لە نزیکەوە سەردانی کۆمپانیاکان بکەین
سەرۆکی دەزگای تەکنۆلۆژیا و زانیاریی ئەنجوومەنی وەزیران
بۆ ئەوەی هاوڵاتیەک بتوانێ سود لە تەکنەلۆژیا وەربگرێت، پێویستە سیستەمەکان بە شێوازێک لە شێوازەکان هاوڵاتیەکە بناسنەوە
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئێمە بە هەموو شێوەیێک پشتگیری لە بەرەو پێش چوونی تەکنەلۆژیا لە کوردستان دەکەین و بە پێویستی دەزانین، تەکنەلۆژیا جیهانێکی فراوانە و ئێمەش پێویستە بەشێکی بین لەو جیهانە و سوودمەند بین
بزانە مێوانەکانمان چیان وتووە دەربارەی تەکنەلۆژیا
تەکنەلۆژیا وەکو شەمەندەفەرێکە و زۆر خێرایە، ئەو گەلانەی دەیانەوێ هەبن و پێش بکەون دەبێ فریای خۆیان بکەون و لەو شەمەندەفەرە سەر بکەون
بە دیجیتاڵیکردن تەنها دروستکردنی شتێکی ئەلیکترۆنی و دروستکردنی پرۆگرام نییە، بەڵکو بریتییە لە ئاسانکردنی پرۆسەکان.
ئێمە باوەڕمان وایە کە خوێندنی ناو پۆل زۆر گرینگە، لەگەڵ ئەوەشدا تەکنەلۆژیا دەبێتە ئامرازێکی لاوەکی بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی فێربوون
لە دونیای ئەمڕۆدا گەر ئێمە ئاگاداری تەکنەلۆژیا نەبین، لەوانەیە وەک پێویست پەروەردە نەبین کەواتە دەبێت بەردەوام بین لە نوێکردنەوە لەگەڵ نوێترین تەکنەلۆژیا.
سەربەرزبووین کە بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، میوانمان بوو لە ئاهەنگی کردنەوەی کۆنفرانسی هایتێکس ٢٠٢١ .گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرێز قوباد تاڵەبانی لە ئاهەنگی کردنەوەی کۆنفرانسەکە شەرەفێکی گەورەبوو بۆمان. بەڕێز تاڵەبانی گرینگی گەشەپێدانی تەکنەلۆژیا و بەکارهێنانی لەکاری حکومیدا بۆ ئاسانکاری بۆ پرۆسەی بەڕێوەبردن و خزمەتکردنی خەڵکی کۆمەڵگای کوردستان خستەگەڕ. هەروەها تیشکی خستە سەر بە دیجیتاڵکردنی کارە حکومییەکان بۆ سااڵنی ڕابردوو لەڕێگەی تۆمارکردنی ناوی فەرمانبەرانی حکومی لەسیستەمی بایۆمەتری و سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیاری کە پشتیوانی حکومەت دەکات لەڕێکخستن و خێراکردنی پرۆسەکەدا. هەروەها بەڕێز تاڵەبانی ئاماژەی بەو کێشەو و گرفتانە کرد کە کاریگەری لەسەر ئامانجەکانی حکومەت بۆ بە دیجیتاڵکردنی پرۆسەکان وەک هەندێک یاسا و ئەرشیفکردنی دۆکیومێنت و داتاکان و پرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیاو گرفتەکانی تر. بەڕێز تاڵەبانی دڵنیایی دا لەسەر گرینگی ڕۆڵی هایتێکس وەک باسی کرد چونکە دەبێتە هاندەرێکی حکومەت لە خێراکردنی پرۆسەی حکومەتی ئەلیکترۆنی و پتەوکردنی هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەتدا.
سەرۆکی گەشەپێدانی دیجیتاڵی بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئێمە خزمەتگوزاریەکان بە دیجیتاڵی دەکەین یەک لەدوای یەک؛ بۆ هەرکام لەو سیستەمانە کاری لەپێشینەی ئێمە ئەوەیە کە پارەدانی دیجیتاڵی لەگەڵ ئەو جۆرە سیستەمانە تێکەڵ بکەین.
پرۆفیسۆری ئەندازیاریی کارەبا و کۆمپیوتەر لە زانکۆی کوردستان
لەوانەیە کارتی ناسنامەت زۆر بێت، بەڵام کاتێک کە دێتە سەر گەڕاندنەوەی منداڵەکانت، لەوانەیە ئەمانە هێشتا بەس نەبن و داوای زیاترت لێ بکرێت.
دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمپانیای کەسک
ئەگەر هەموو پەرەپێدەرەکانی تەکنەلۆژیا لە تەمەنێکی دیاریکراو یان هەمان ڕەگەز بن، چۆن دەتوانین دووبارە پێداچوونەوە بە بەرهەمەکان بکەین.
بەڕێوەبەر لە کۆمپانیای کلیکی عراقی - دامەزرێنەری کۆمپانیای ئاڤێستا
ناسنامەی دیجیتاڵ متمانەی زیاتر دروست دەکات لە نێوان کڕیار و فرۆشیار. ئەوە دەسەلمێنێت کە هۆکارێکە بۆ پێشکەوتنی بازرگانی لە وڵاتەکەماندا
شارەزای ناوەندی زانیاری لە کۆمپانیای هەواوی
بانکی دیجیتاڵی چەندین ساڵە لە چین گەشە دەکات و ئێستاش لە هەموو شوێنێکدایە لە ژیانماندا.
بەڕێوەبەری گەشەپێدانی بازرگانی لە ناسپەی
ئەمە پڕۆسەیەکە، ئێمە لە پارەدانەوە دەیگۆڕین بۆ پارەدانی دیجیتاڵ، جا بەشێوازی کارت یان دیجیتاڵ بێت
بەڕێوەبەری تەکنەلۆژی لە کۆمپانیای وۆرک وێڵ عێراق
ئەگەر هاوکێشەی یەک لایەنی و پێشکەوتنی هێزی کارمان نەبێت ئەوا هێزی کار تەواو نییە بۆ خزمەتکردن بە بازاڕ و ئەو کۆمەڵگایەی کە ئێمە دەیچینە ناوەوە. وە ئەگەر لەسەر ژنان کەمتەرخەم بین ئەوا هێزی کار ئامادە نابێت!
پڕکردنەوەی فۆرم لە خوارەوە
بەشداربەبازرگانەکان لە تەواوی ناوچەکە بە بیرۆکەی بازرگانی جیاوازەوە لە ژێر هەمان نهۆم کۆبوونەتەوە، بۆ هاوبەشی پێکردن و باشترکردنی کاروبارەکانیان لەگەڵ هەزاران ئامادەبوو.
CIVIC MANAGEMENT SYSTEM
E-COMMERCE ONLINE SHOPPING
PERSONAL EXPENSES MANAGEMENT
بەشداری بکە لە ئەستێرەکانی داهاتووی هایتێکس 2022
ببە بە خۆبەخش لە هایتێکس 2022
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ڕۆبۆت، زیرەکی دەستکرد، VR/AR
مۆبایلی زیرەک و تابلێت لاپتۆپ و دێسکتۆپ ئامێری یاری ڤیدیۆیی تەکنەلۆژیای ئۆتۆمبێل ئامێرەکانی ماڵەوە
بەکارخەری GSM دابینکەری ئینتەرنێت GIS
پەیوەندیکردن تایبەتمەندێتی و ئاسایشی سایبەر ئاسایشی زانیاری ژێرخان
ڕۆبۆت زیرەکیی ئامێر AR/VR
شارەکان فرۆشتن و بازرگانی تاکفرۆشی پەروەردە بازرگانی و خانوو
بانکی سەرهێڵ چارەسەری پارەدان بە نهێنیکردن
بازرگانی ئەلیکترۆنی سۆفتوێر بازاڕی سەرهێڵ ئەپلیکەیشنی کڕین و گەیاندن
پەیوەندی و تێلیکۆم